پەیامی کورد... شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
ئەمڕۆ جارێكی دیكە بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدام شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوویەتی: "بڕیارە یەکشەممە ٢٠٢٣/٢/١٩ ، بەمەبەستی درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وەک شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا".
ئێوارەی رۆژی شەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣، لەسەر بریار و راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، شاندێکی حکوومەتی هەرێم، بەمەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان، سەردانی بەغدای کرد.
ئومێد سەباح لەبارەی سەردانەکەی هەفتەی رابردووی شاندی حکوومەتی بۆ بەغدا رایگەیاندبوو: "ئەم سەردانەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و گاز و بوودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی تر".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە