پەیامی کورد ... شاندی هەرێمی کوردستان کاتی سەردانیکردنی بەغدا و وەرگرتنی ٤٠٠ میلیارد دینارەکەی ڕاگەیاند٣
ئەندامی شاندی حكوومەتی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، بڕیارە دوای جەژن شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی كۆی كێشەكانی نێوانیانەوە بكەن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.
بەختیار حاجی، ئەندامی شاندی حكوومەتی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتی: "هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق رەزامەندییان نیشان داوە كە كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن، بۆیە دوای پشووی جەژن شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و ئەو كێشانەی هەن، چارەسەر دەكرێن".
حاجی گوتیشی: "تەنها گفتوگۆ لەبارەی بودجە و مووچەوە ناكرێت، بەڵكوو باسی كۆی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت، بۆ ئەوەی هەمووان چارەسەر بكەن و لەسەریان بگەنە رێككەوتن".
دەشڵێ: "حكوومەت رەزامەندی نیشان داوە و دوای جەژن ٤٠٠ میلیار دینارەكەی دیاری كردووە، بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەی دەكات و بۆ چارەكردنی كێشەكانی دیكەش گفتوگۆ دەكەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە