پەیامی کورد ... شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی کۆڕبەندی ئابووریی توركیا و عێراق ده‌كات
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان كه به‌شداری کۆڕبەندی ئابووری توركیا- عێراقە، ڕایگەیاند، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له شاری مێرسین شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری کۆڕبەنده‌كه‌ی كرد.
ئایدن مه‌عرووف له شاری مێرسینه‌وه ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له شاری مێرسین کۆڕبەندی ئابووری توركیا-عێراق ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و تا ڕۆژی ٢٠ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ووتیشی: "ئامانجی کۆڕبەندهكه فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه. هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند شاندێكیش لەسه‌ر ئاستی پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی به‌شدار بوونه كه لەسه‌ر ئاستی پارێزگاری شارهكانە و شاندی بازرگانیشی تێدایه."
ئاماژه‌یشی به‌وه دا: "ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا هه‌یه جگه له هه‌بوونی بازرگانییه‌كی زۆر له نێوان هه‌ردوولادا، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و په‌ره‌پێدانی بازرگانی له نێوان هه‌ردوولادا ده‌كه‌ین."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە