شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد... شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەم نزیکانە شاندێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا دەکات.

سەگڤان سندی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بەم نزیکانە شاندێکی پێنج کەسی لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا، کە بووەتە هۆکاری زیانگەیاندن بە گوندنشینیانی هەرێمی کوردستان، سەردانی ناوچە سنوورییەکان دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای سەردانەکەیان لیژنەکە ڕاپۆرتێک دەربارەی ڕووداوەکان پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین".

بەهۆی بوونی بنکە و بارەگای چەکدارانی پەکەکە و هێرشەکانی تورکیاوە، دانیشتووانی زیاتر 200 گوندی سنووری پارێزگای دهۆک، گوند و باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان جێ هێشتووە، ئەمە جیا لەوەی شەڕ و پێکدادانی نێوانیان بووەتە هۆکاری لەنێوبردنی هەزاران دۆنم دارستان و زەوی کشتوکاڵی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە