ئه‌مرۆ سێشەممە شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى فازل میرانى گه‌یشته شارى به‌غدا ، له‌دوای گه‌یشتنیان له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیان بۆ لای لایه‌نه عێراقیه‌كان سه‌ردانى ڕێبه‌رى ره‌وتى سه‌در موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى لیستى سائیرونى كرد ئێستاش لە کۆبوونەوەدان.
له‌گه‌ل گه‌یشتنیان بۆ به‌غدا فازل میرانى سه‌رۆكى شاندى پارتى راگه‌یاند : هاتووین بۆ به‌غدا بهشاندێكمان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌شیعه و سوننه‌و لایه‌نه‌كانى دیكه ، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل سه‌ركرده‌كانى عێراقى له‌گه‌ل به‌ڕێزان حه‌یده‌ر عه‌بادى ، نوجه‌یفى ، موقته‌دا سه‌در ، عه‌مار حه‌كیم ، وه‌له‌گه‌ل ته‌واوى لایه‌نه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ى كهكورسى زۆرى به‌ده‌ست هێناوه ، به‌ڵكو له‌گه‌ل ئه‌و لایه‌نانه‌ش كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین كهڕێژهى كورسیان كهممه .
فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند : هاتووین بۆ به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان ، كورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌شه له‌به‌ڕێوه‌بردنى عێراق ، قۆناغى خه‌بات به‌جیاواز تێپه‌ڕ ده‌بێ هاتووین بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانمان ، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان كه‌ماون تا ئێستا له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر نه‌كراون ، بۆیه لێره‌وه ده‌مانه‌وێت ڕێك كه‌وین له‌گه‌ل عێراق بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كانمان بچه‌سپێنین ، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ، وهكورد نهتهوهىی دووه‌مه له‌سه‌ریانه مافه‌كانمان به‌ڕه‌وا ببینن و پێمانى بده‌ن .
فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند هیواداربووین بهیهكگرتووى هه‌موومان وه‌ك كورد بهاتباین بۆ به‌غدا ، ده‌خوازم ڕۆژێك بێت بهیهكگرتووى بێینه‌وه به‌غدا تا بتوانین باشتر چاره‌سه‌رى كێشه‌كانمان له‌گه‌ل به‌غدا بكه‌ین ، وه‌ئه‌و لایه‌نه‌ى ده‌یه‌وێت به‌ته‌نیا حهرزى خۆی بكات ئه‌وه بۆخۆى باش نابێت و قازانج ناكات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە