"شاندێکی سائروون سەردانی هەریم دەکات"

"شاندێکی سائروون سەردانی هەریم دەکات"

بەوتەی سەرۆكی لیژنەی تەناهی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركردە لە ڕەوتی سەدر، لە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێكی باڵای هاوپەیمانی سائیروون بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی تەناهی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەركردە لەرەوتی سەدر رایگەیاندووە، کە لە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێكی سائیروون سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوەش بەمەبەستی دانوستاندن لەگەڵ قەوارە سیاسییە كوردییەكان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هاوپەیمانی سائیروون بەگیانێكی نیشتمانییەوە كار دەكات، پۆستی سەرۆك وەزیرانیش مەرج نییە بۆ سائیروون و بۆ شیعە بێ، بەڵكو ئەوە پێوەستە بە گفتوگۆ و دانوستاندنی لایەنە براوەكان و ئەوان بەیەكەوە لەگەڵ ئێمە دەتوانن ناوی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاری بكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە