پەیامی کورد ... کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی ئێستا ناوچه‌كانی گه‌رمیانی گرتوه‌ته‌وه، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك زیاتر ده‌بێت و به‌فربارینیش ده‌ست پێده‌كات، نیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش كۆتایی دێت.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له ڕاگه‌ێندراوێكدا رایگه‌یاندوه، "ئێستا شه‌پۆلی بارانبارین له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی باشووری گه‌رمیان و خۆرهه‌ڵات و زۆرینه‌ی ناوه‌ڕاستی گه‌رمیان ده‌ستیپێكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ته‌واوی سنووری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و سلێمانی و كه‌ركووك ته‌واوی ناوچه‌كانی تری گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاویه‌كان، ڕێژه‌ی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش پێویست و باشه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشی به‌لاوازی له‌سه‌ر ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و كۆیه‌و به‌شێكی سنووری هه‌ولێر ده‌بێت به‌ڕێژه‌ی كه‌م بۆ مام ناوه‌ند".
باسی له‌وه‌ش كردووه، "له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنووری هه‌ولێر و ته‌واوی بادینان كاریگه‌ری ته‌واو لاوازه و ته‌نیا له هه‌ندێك شوێنی كه‌م ئه‌گه‌ری نمه بارانی زۆر كه‌م هه‌یه، سبه‌ی كاته‌كانی به‌یانی بۆ پێش نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله كۆتایی دێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە