شێواندنی گڵکۆی عەلی مەردان، هونەرمەندی نەتەوەیی کورد لە کەرکووک

شێواندنی گڵکۆی عەلی مەردان، هونەرمەندی نەتەوەیی کورد لە کەرکووک

پەیامی کورد … شێواندنی گڵکۆی عەلی مەردان، هونەرمەندی نەتەوەیی کورد لە کەرکووک

 

ڕۆژی یەکشەممە چەند كەسێكی نەناسراو، گڵكۆی هونەرمەندی گەورەی كورد، "عەلی مەردان"یان لە گۆڕستانی شێخ محیەدینی شاری كەركووك شێواندووە.

 

هەتا ئێستا نازانرێت کە چ کەس یان کەسانێک ئەو کارەیان کردووە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی کورد و هونەردۆستانی لێکەوتووەتەوە.

 

عەلی مەردان، هونەرمەند و مامۆستای مەقام، لە ساڵی ١٩٠٤ لە سنووری كەركووك لەدایك بووە و لە ژیانیدا گەلێک گۆرانی و بەتایبەتی مەقامی پێشکەش بە نەتەوەی کورد کردووە و لە ساڵی ١٨٨١ كۆچی دوای كردووە و لە گۆڕستانی شێخ محیەدینی شاری كەركووك نێژراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە