پەیامی کورد ... لە چوارچێوهی سهردانهكهی بۆ ئیتاڵیا، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، مهسروور بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگری ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێڕینی كۆبوهوه.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2020 لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .
هەروەھا گفتوگۆ لەبارەی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا بە تایبەت لە بواری بازرگانی و ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان.
هەردوولا دووپاتیان لە پتەوترکردنی دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کردەوە، ھەروەھا گرنگیی بەردەوامبوونی مەشق و راهێنانی ئیتاڵیا بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە