پەیامی کورد ... سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی كه‌ركووك دەست بەسەر دەکرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، فه‌رمانی زیندانیكردنی شه‌ش مانگ بۆ عه‌بدۆلكه‌ریم حه‌سه‌ن سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی كه‌ركووك ده‌رچووه و له‌ئێستاشدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاندووە دادگای تێهەڵچوونەوەی تایبەتمەند لەكەركووك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاری زیندانیكردنی بۆ عه‌بدۆلكه‌ریم حه‌سه‌ن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ركردوه، به‌تۆمه‌تی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌ی درووستكردنی نایلۆن.
عه‌بدۆلكه‌ریم حه‌سه‌ن، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی كه‌ركووك بو، وه‌ك ڕاوێژكاری پارێزگاری كه‌ركووك یش بۆ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه لە ئەركدابوو.
كه‌سێكی نزیك له‌بنەماڵەی عه‌بدۆلكه‌ریم حه‌سه‌ن ڕایگەیاندووە ، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی درووستكردنی نایلۆن، له‌ئێستادا سه‌رۆكی شاره‌وانی پێشووی كه‌ركووك ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و له‌لایه‌ن دادگاوه حوكمدراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە