قایمقامی شاره‌زوور راگه‌یاندووە، کە سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ (٢٣)ی ئایار، له‌به‌رده‌م دادگای شاره‌زوور، به‌هۆی كێشه‌ی دوو خانه‌واده‌وه كه‌سێك كوژراوه و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
رزگار غەفور قایمقامی قەزار شاره‌زوور باسی لەوەشکردووە، کە پێشتر ئه‌و دوو خانه‌واده‌یه كێشه له‌نێوانیاندا هه‌بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕ له‌نێوانیان روویداوه، ئه‌مڕۆش دوو كه‌سیان كاتی دادگاییكردنیان بووه و له‌وێ هه‌ردوو خانه‌واده‌كه یه‌كدییان بینیوه‌ته‌وه و ئه‌و رووداوه روویداوه"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە