شاره‌وانی هه‌ولێر داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، له رۆژانی جه‌ژنی قوربان له‌كاتی قوربانیكردندا پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵ له كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا فڕێ نه‌ده‌ن و نه‌بنه هۆكاری پیسبوونی ژینگه.
هه‌روه‌ها هۆشداریش ده‌دات، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی رێنماییه‌كانی شاره‌وانی نه‌بێت، رووبه‌ڕووی سزا و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گۆشتارگهی ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ڵێت: له پێناو پاك راگرتنی ژینگه‌ی شاره‌كه و پابه‌ندبوون به مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان، له‌كاتی سه‌ربڕینی هه‌ر ئاژه‌ڵێكدا هاووڵاتیان ده‌توانن به‌درێژایی هه‌ر چوار رۆژی جه‌ژنی قوربان سه‌ردانیان بكه‌ن، به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ رسوماتێك و به‌شێوه‌یه‌كی پاك و خاوێن و ته‌ندروست ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌بڕن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە