پەیامی کورد ... شەش هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار شەوانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندەکانی گەرگوولی خواروو و شیناوێ و لانیکەم شەش کەسیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ١٥ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی گەرگوولی خواروو و چوار کەسیان بە ناوەکانی شۆڕش عەبدوڵڵانژاد ٣٣ ساڵە، نەجمە سوخەنوەر ٣٠ ساڵە، سەلاح ئاجی ٥٠ ساڵه و کوڕەکەی بە ناوی ڕەحمان ئاجی ٢٢ ساڵەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
هاوکات ئەو هێزانە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی شیناوێ و دوو کەسیان بە ناوەکانی عەلی جوڵا و ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو شەش هاووڵاتییە کورده بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و ڕەحمان ئاجی ڕۆژی دووشەممە ئازاد کراوە.
ئەو سەرچاویە وتیشی کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شەش کەسەیان لە ەودا دەستبەسەر کردووە و تەنانەت ئیززنیان نەداوە کە جلی خەوەکەیان بگۆڕن و هەر بەو جلانەوە بردوویانن.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە نەزانراوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوو لە چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە