پەیامی کورد... شەش پرۆژەی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن
حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەش پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەیەک بۆ جێبەجێکردنی شەش پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گوژمەکە لەسەر ڕێژەی 17٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێرە بۆ جێبەجێکردنی ئەم شەش پرۆژەیەی خوارەوە خەرج دەکرێت:
- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی کەوەرتیان، بەشی خواروو، ناحیەی هیران.
- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی خدرجیجە لە ناحیەی دیبەگە.
- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی ئازادی لە کۆمەڵگەی شاخۆڵان، لە مەلائۆمەر.
- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی دۆری لە هیران.
- پرۆژەی کۆمەڵگەی شاخۆڵان، فەرمانگەی مەلا ئۆمەران.
- پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی کۆلەکا، پیران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە