پێشبینی وادەی دەستپێکردنەوەی باران بارین ڕاگەیاندر

پێشبینی وادەی دەستپێکردنەوەی باران بارین ڕاگەیاندر

پەیامی کورد... پێشبینی وادەی دەستپێکردنەوەی باران بارین ڕاگەیاندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، ڕەوشی کەشوهەوای سێ رۆژی داهاتوو ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق ڕایگه‌یاند ، ڕەوشی کەشوهەوای سێ رۆژی داهاتوو ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور باران بارین دەستپێدەکاتەوە، هاوکات خێرایی با لە نێوان (١٠ - ٢٠)كم دەبێت لە هەر كاتژمێرێكدا.

هه‌روه‌ها كەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو بارانی مامناوەند و هەندێك كات لێزمە باران ڕوو لە هەرێم دەکات کە هەورەبروسكەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە رۆژی هەینی نزمدەبنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە