پەیامی کورد … شه‌پۆلێكی باران باریین ڕوو له هه‌رێمی کوردستان ده‌كات
شەپۆلێكی باران بارین رووی لە هەرێمی كوردستان دەكات ، بەپێی پێشبینییەكانیش كاریگەری شەپۆلەكە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێـت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە ناوه‌ڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
لە زانیاریەكانی كەشوهەوای ماڵپەڕه‌كەدا هاتووە، کە شه‌پۆله‌كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو رۆژی چوارشه‌ممه لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم باران دەبارێت و پله‌كانی گه‌رما له 0 نزیك ده‌بنه‌وه.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە