بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە چیای هەیبەت سوڵتان لە نزیک قەزای کۆیە، پێشمەرگەیەک شەهید بوو.
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێر راگەیاند: پێشمەرگەیەک ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتێک خەریکی کۆکردنەوەی دار بووە لە دیوی چنارۆکی چیای هەیبەت سوڵتان، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە هەردوو قاچی براوهتهوه دواتر گیانی لەدەستداوە.
پێشمەرگەکە ناوی سەربەست رسول عوسمان، لەدایکبووی ۱۹۷۷، کە دانشتووی ناحیەی چوارقوڕنەیە، لە فەوجی 30ی سەر بە لیوای 130ی یەکەی 70 پێشمەرگە بووە. پێشمەرگەکە لەکاتی دەوامی فەرمیدا مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە، چونکە لە دەزگای راگەیاندنی یەکێتی لە چیای هەیبەت سوڵتان دەوامی کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە