''پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا''

''پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا''

پەیامی کورد     ...    پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا''

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی گرووپی حه‌وت كه‌ ئه‌مساڵ له‌ به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ چوو، ڕاگه‌ێندراوێكیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا باس له‌ ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش كراوه و، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ''گرووپی 7G'' كه‌ خۆی له‌ ووڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن ده‌بینێته‌وه‌، پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق، به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌ شه‌ڕكردن له‌دژی داعش و دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌م پشتیوانیكردنه‌ به‌رده‌وام ده‌بن. هاوکات بۆچوونی شارەزایانی سیاسی ئەوەیە ئەم گرووپە پشتیوانی هێزە شەرعییەکانی عێراقن و دەیانەوێت ڕووبەڕووی ئەو هێزانەی بەدەر لە یاسا بن.

لەو بارەیەوە، ئیبراهیم موسلم دەڵێت: ''پشتیوانی گرووپی G7 بۆ هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە پشتیوانییەکی گەورەیە، چونکە ئەو وڵاتانە دەزانن ئێستا میلیشیاکان بوونەتە هەڕەشە لەسەر سەروەری خاکی عێراق و پێشمەرگەش بەشێكە لە مەنزوومەی بەرگریی دەوڵەتی عێراق و ئەم وڵاتانە نایانەوێت جارێکی تر ئەم خاکە بکەوێتە دەست میلیشاکان. ووڵاتانی G7 جیاوازی لە نێوان گرووپە تیرۆریستییەکان و گرووپە میلیشاکانی بەدەر لە یاسا و ئەوانەی لەنێو عێراقدان ناکەن، پشتیوانیی گرووپی  G7مەرامێکی تری بوو بۆ هێزە عێراقییەکان، ئەوان پێیان وابوو دەبێ ئەم هێزانە یەکگرتوو و بەهێز بن و بۆ ئەوەی لەدژی ئەو وڵاتانە بوەستن کە دەستێوردانی لەنێو خاکی عێراقدا دەیکەن و سیادەی عێراقی تیک بدەن و هەورەها دەستێوردان لەنێو سیاسەتی عێراقیش بکەن."

ئەو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: ''خاکبەزاندنی هەندێک وڵات و گرووپەکان ئەمە نامەیەک بوو لەلایەن ئەم گرووپە بۆ ئەوەی سنووری خۆیان بزانن ئەگەرنا چارەنووسییان خراپ دەبێ، چونکە ئەم وڵاتانە پشتیوانی کیانە دەستووری و هێزە سیستمکراوەکان دەکەن. ئیتر جیهانیش باش لەوە تێ گەیشتووە، کە سیستمی موحاسەسەی تائیفی لە دەوڵەتداریدا شکستی هێنا و جیهادیستەکان بەرەو زیادبوون ڕۆیشت و هێزە میلیشیاکانیش لە زیادبووندان و شەراکەت و تەوافق و تەوازن شکستی هێنا، ئەوان دەیانەوێت کەسانی تەکنۆکرات بە ڕازیبوونی زۆرینە بەرەو دەسەڵاتداری بچن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و جێگیرکردنی هاوسەنگی دۆخی عێراقی.''

هاوکات خەلەف شەرەفانی، شرۆڤەکاری سیاسی بۆچوونی وایە، ئەم حەوت ووڵاتانەی پێشەسازی گەورەی جیهان کاریگەری گەورە هەیە لەسەر جیهان و کۆنترۆڵی سیاسەتی جیهانی لای ئەوانە و ئەوان ئابووری و پێشەسازی و سەربازیشیان لایە، بۆیەشە پشتیوانییان بۆ هێزی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە پشتیوانییەکی گەورەیە.

ئەو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەم وڵاتانە باش دەزانن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ئەوەی توانی ئوستوورەی داعش تێک بشکێنی و لەبەر سینگی بوەستێت هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە کوردییەکانی تر بوون، بۆچوونێک بۆ ئەم ووڵاتانە درووست بووە کەوا هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە."

دەشڵێت: "نەمانی خیلافەتی داعش لە مووسڵدا بە هاوکاری هێزی پێشمەرگە بوو و لە ناوچانەی پێکهاتەکان هەر پێشمەرگە داعشی لەنێو برد، ئەمەش لە عورفی ئەم ووڵاتانەدا

هاوکات پشتیوانیی ئەم وڵاتانە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کارێکە لە بەرژەوەندی عێراقییەکاندا و لەگەڵ خواستی عێراقییەکاندایە، چوونکە ئەمە خواستێکی عێراقییەکانە و خەڵکی عێراقیش باش لەوە تێ گەیشتووە، ناکرێ و حکوومەتی عێراقی لە دەرەوە دابنرێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە