پەیامی کورد ... پێشمەرگەیەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقییەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " مەهاباد " دوای جیابوونەوە لە یەکێک لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کردووە و پاش سێ مانگ ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دەزگای زانیاری عێراق شەوی هەینی " ٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٩ " ، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد یان بە ناوی کەماڵ ساڵحی تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی عەلی ڕادەستی ئێران کردووەتەوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام گوازراوەتەوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەماڵ ساڵحی پێشمەرگی پارتی ئازادی کوردستان " پاک " بووە و سێ مانگ پێش لەو حزبە جیا بووەتەوە و لە شاری پردێ خۆی ڕادەستی هیزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کردووە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە : کەماڵ ماوەی سێ مانگ لە کەرکووک بەندکراوە و وەک خۆی باسی کردووە لەو ماوەیەدا سێ جار لەلایەن کەسانی ئێرانییەوە لێپرسینەوەی لە گەڵ ئەنجام دراوە.
دوای ئەوەی کەماڵ ساڵحی بۆ بەندیخانەی ئیلام گوازراوەتەوە چارەنووسی نادیارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە