پەیامی کورد ... پێشنیار بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتن و چوون تاکوو ١٥ی /٤
بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی دەڵێت " پێشنیارمان بۆ حكومەت كردوە تا رۆژی 15-4 كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت و رێگای هاتووچۆ بگیرێت، بۆ دابەشكردنی مووچەش ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت لە رووی هونەرییەوە ئەركێكی قورس نییە".
د.سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی ڕایگەیاند : "پێشنیارمان بۆ حكومەت كردووە تا رۆژی 15-4 كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەم شێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت و رێگای هاتووچۆ بگیرێت بەمشێوەیەی ئێستا كە هەیە، لەدوای 15-4ەوە بەقۆناغ ژیان دەستپێبكرێتەوە، قۆناغ بە قۆناغ ئەو شتانەی كە پێویستە لەژێر رێنماییە تەندرووستیەكانە دەست پێبكەنەوە".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر تا 15-4 ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژبكرێتەوە پێشنیاریان چییە بۆ حكومەت كە دەڵێت بەهۆی قەدەكردنی هاتووچۆەوە مووچە دابەشكردن راگیراوە؟ د.سەباح هەورامی لەوەڵامدا ووتوویەتی "بەدڵنیاییەوە ئەگەر حكومەت داوا لە ئێمە بكات ئێمە رێوشوێنی تەندرووستییان دەدەینێ چۆن مووچە دابەش بكات و لە رووی هونەرییەوە پێموانییە ئەركێكی قورس بێت ئەگەر مەبەستیان بێت دەتوانن جێبەجێی بكەن هەم بەڕێگای حسابی بانكی- یان تیمی مۆبایل -یاخود لەڕێگای پۆلێنكردنی فەرمانبەران دەتوانن هەر ڕۆژە و ژمارەیەكی دیاریكراو خەڵك بچن مووچە وەربگرن، بۆ نموونە من فەرمانگەیەكم هەیە 500 مووچەخۆری تێدایە ئەگەر بمەوێت مووچەیان بدەمێ ڕۆژی مووچەی 100 كەس دەدەم و ئەو 100 كەسەش دابەش دەكەم بەسەر كاتژمێرەكاندا بۆ نموونە دەڵێم ئەوكەسانەی بە پیتی (ئە) دەستپێدەكەن بەیانی كاتژمێر نۆ -یانزە بێن و دوای ئەوە بەپێی پیت بەسەر كاتژمێرەكاندا دابەشیان دەكەین واتە میكانیزم هەیە بۆئەوەی نەهێڵن قەرەباڵغی دروست بێت هەر لەسەر ئەو بنەمایەشە، كە ئێمە دەڵێین بەبەرنامە ژیان دەست پێبكرێتەوە بۆ نمونە قەیسەریەك لەبازاڕدا 300 دوكانە حكوومەت دەتوانێت ناچاریان بكات هەر رۆژەی 50 دوكانیان بەنۆرە بكرێتەوە واتە ئەو بازاڕەش ناوەستێت خەڵك ئیش و كارەكانی دەڕوات و قەرەباڵغیش دروست نابێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە