پەیامی کورد ... کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه پێشنیاری كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان كۆتاییهات و رۆژی شه‌ممه‌ش جارێكی دیكه دانیشتن ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفوگۆكردن له‌سه‌ره پرۆژه پێشنیاری دانانی رۆژی 3ی ئاب به رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان به‌ڕێوه‌چو، كه تێیدا وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ئاماده‌بوو.
دوای گفتوگۆیه‌كی فراوانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگرت بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ده‌قی پڕۆژه بڕیاره‌كه:
1-ئه‌و كوشتار و كۆمه‌ڵكوژیه (جینۆسایده) ده‌رهه‌ق به ئێزدییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام ناسراو به (داعش) ئه‌نجامدرا خه‌سڵه‌تی جینۆساید و تاوانه دژبه مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌خۆده‌گرێت كه تاوانی نێوده‌وڵه‌تین و، ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوریه‌كانی كۆماری عیراقی فیدراڵ به‌رپرسیاریه‌تی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی دابینكردنی ماف و ئیمتیازاتی قوربانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌ئه‌ستۆبگرێت.
2- رۆژی 3 ئاب به رۆژی كۆڵكوژی (جینۆساید) ئێزدییه‌كان ده‌ناسرێت، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام ناسروان به (داعش) ئه‌نجامدرا.
3- ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
4- كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ناكۆك بن.
5- ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوبونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە