کەشناسیی هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنی وەرزی گەرمای راگەیاند

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنی وەرزی گەرمای راگەیاند

پەیامی کورد... کەشناسیی هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنی وەرزی گەرمای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشکرایکرد، لە سبەینێ پێنجشەممەوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کۆتایی دێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سبەى پێنجشەممەوە دەستپێدەکات ئاستى دابەزین لە پلەکانى گەرما بە (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت، پلەى گەرمى  سەنتەرى پارێزگاکان بە تایبەت بەرزترین پلەى گەرماى نیوەڕۆ بۆ ژێر 40 پلەى سیلیزى دادەبەزێت لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە 30 پلەى سیلیزى”.

 

ئاشکراشیکرد، “ئەم دابەزینە لە پلەکانى گەرما پلە بە پلە روو لە نزم بوونەوە دەکات، لەگەڵ ئەم نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما کۆتایى بە بەرزى پلەکانى گەرما دێت”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە