لە پیلانێکی نوێی ڕێژیمی ئێران دا لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو خولەی شەورای شار و گوندەکان، شارەوانی شاری سنە داوای لە شەوراکان کردووە ناوی شوێنە گشتییەکانی سنە بە ناوی "قاسم سلێمانی" و ناوە دیارەکانی سەر بە ڕێژیم ناودێر بکرێن.
بۆ نموونە شوێنگەلێک وەکوو: زانینگەی وێژەی " تایبەت " ی "زانکۆی ئازادی شەهرەک" و "بلواری گریاشان" بە ڕیز ناویان بە "کۆمەڵگەی قاسم سلێمانی" و "بلواری قاسم سلێمانی " گۆڕیوە.
ههروهها چهندین شهقام و شوێنی گشتی و ناوهندی دیكهی شاری سنە ناویان بۆ "قاسم سلێمانی" گۆڕدراوە.
ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارەی لێ کەوتووەتەوە.
ئێران بە مەبەستی ئازار و ئەزیەتی خەڵک و پەرەپێدان بە کلتووری زۆرەملی "شەهیدپەروەری" لە کوردستان ئەو هەوڵانە ئەنجام دەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە