پێشوازی بۆریس جۆنسن لە مەسرور بارزانی

پێشوازی بۆریس جۆنسن لە مەسرور بارزانی

پەیامی کورد... پێشوازی بۆریس جۆنسن لە مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی گەیشتە بارەگای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدایە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩/٤/٢٠٢٢، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و لەلایەن بۆیس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێ کرا، جۆنسۆن ڕایگەیاند: بەخێرهاتن و پێشوازیی لە مەسرور بارزانی دەکەین، لە مێژە یەکترمان نەبینیوە، پەیوەندییەکی گرنگمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، کاتێک سەرۆکی شارەوانیی لەندەن بووم سەردانی هەولێرم کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: سوپاسی جەنابی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکەم، خۆشحاڵم جارێکی تر دەتبینمەوە، پێشتریش لە کاتێکی گرنگدا سەردانت کردین و خۆشحاڵم لێرەین بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان بکەین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە