پەیامی کورد ... پێشوازی مەسروور بارزانی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
لە دیدارێكدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، هەروەها پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئاسایشیی نێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە عێراق کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە