پێشوازی سەرۆک بارزانی لە مەکگورک نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا

پێشوازی سەرۆک بارزانی لە مەکگورک نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی باشوور پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە ٠٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمریكا لە شاری هەولێر.

لەم چاوپێکەوتنەدا برێت مەکگورک پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو سەركەوتنەی بە گرینگ وەسف كرد و جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردەوە..

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەكان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە