پەیامی کورد … پێشوازی سەرۆك بارزانی لە باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق
سهرۆك مهسعود بارزانى له سهلاحهددین پێشوازیی لە باڵوێزی ئەمریكا و شاندێكى یاوهرى كرد.
ئهمڕۆ دووشهممه ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ له سهلاحهددین، سهرۆك بارزانى پێشوازیی لە ماتیو تولەر، باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە ڕۆبێرت وۆلەر، كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران.
هەر لە كۆبوونهوهكهدا پەسەندبوونی یاسای بودجەی ساڵی 2021ـی عێراق بە هەنگاوێكی ئیجابی لە قەڵەم درا، بیروڕاش لەبارەی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق و ڕۆڵی لایەنەكان بۆ سەرخستنی ئەو دیالۆگە ئاڵوگۆڕ كران.
لە درێژەی ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر مەترسی و هەڕەشەكانی تیرۆر لە عێراق و سووریا و برەودان و بەهێزكردنی میانڕۆیی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری بەپێویست زانرا.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا تەوەرێكی دیكهى ئەو كۆبوونەوەیە بوو، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوبەشیی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان كردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە