کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟

کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟

پەیامی کورد... کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە ڕۆژانی جەژن کەش و هەوا بگۆڕێت و باران نەمێنێت، ئەم شەپۆلی بارانبارینە تاوەکوو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.

ئاسۆ کەمال لەبارەی کەش و هەوای ڕۆژانی جەژن لە پارێزگای سلێمانی وتویەتی، شەپۆلی بارانبارین تاوەکوو شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و شەپۆلەکە بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، ئەگەری گۆڕانی کەش و هەوا هەیە و بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بارانبارین نەمێنێت.

ئاشکراشیکردووە، تاوەکوو ئێستا لە سلێمانی ٣٨٧ ملیمەتر باران باریوە، لە کاتێکدا ساڵی پار تاوەکوو ئەم ساتە ٤٠١ ملیمەتر باریبوو.

لای خۆشییەوە کەشناسی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بارانبارین دەست پێ دەکات، لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران بارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت و لە کاتەکاتی درەنگانی شەو باران بارین نامێنێت، سبەینێ پێنجشەممەش، لە دوای نیوەڕۆدا لە کات و شوێنی جیاوازدا نمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە