پشتیوانی مەسروور بارزانی لە چاندنی یەک میلیۆن دار بەڕوو

پشتیوانی مەسروور بارزانی لە چاندنی یەک میلیۆن دار بەڕوو

پەیامی کورد ... پشتیوانی مەسروور بارزانی لە چاندنی یەک میلیۆن دار بەڕوو

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵمەتی چاندنی یەک میلیۆن داربەڕوو بۆ سەوزترکردنی کوردستان تویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکردەوە و پشتگیریی خۆی دووپات کردەوە.

 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی"خۆشحاڵم کە دەبینم گەنجەکانمان دەسپێشخەری دەکەن لە سەوزتر کردنی کوردستان بە هەڵمەتی چاندنی ملیۆنێک داربەڕوو".

 

مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە "پاراستنی ژینگە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەکەیە و ئێمە بە تەواوی پشتگیریتان دەکەین، هیوادارم پڕۆژەی زیاتری لەم شێوەیە ببینم".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە