پەیامی کورد … گەشت و گوزاری سلێمانی: لەپشوەكانی جەژندا ٧٥ هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی
بەرێوبەری گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی دەلێت لە پشوەكانی جەژن ٧٥ هەزار گەشتیار ڕویان لە سلێمانی كردوەو بەراورد بە بۆنەكانی رابردوو بەرێژەیەكی بەرچاو زیادی كردوە.
یادگار حاجی پەیامنێری كوردیو لە زاری عەلی ڕەئوف بەرێوبەری گشتی گەشت و گوزاری سلێمانییەوە پێی ڕاگەیاندین : لە پشوەكانی جەژندا زیاتر لە ٧٥ هەزار گەشتیار رویان لە سەیرانگانی پارێزگای سلێمانی كردوەو بە خۆشحالیەوە رێژەكە زیادی كردوە.
وتیشی : هاتنی گەشتیار جولە دەدات بە بازارو خاوەن هۆتیل و مۆتیل و چێشتخانەو كاسبكاران و ئامادەكاری تەواو كراوەو رێنوینی گەشتیاران دەكرێت و سەلامەتیان پارێزراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە