پەیامی کورد... گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەولێر و جەددە دەست پێدەكات
جێگری كونسوڵی گشتی سعودیە لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی كوردستان و شاری جەددەی سعودیە لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەست پێدەكات.
خالید شەمرانی جێگری كونسوڵی گشتی سعودیە لە هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: لە ئەمڕۆوە گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەولێر و جەددە دەست پێدەكات و ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوولادا.
ئەوەشی خستەڕوو: گەشتی فڕۆكەوانی نێوان هەولێر و جەددە هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی ئاسانكاری بكرێت تاوەكو راستەوخۆ حاجیان و عەمرەكاران سەردانی سعودیە بكەن، ئەم هەنگاوەش دەبێتە هۆی بەهێزكردنی لایەنی ئابووری و جوڵەی ئابووری لەنێوان سعودیە و هەرێمی كوردستان و عێراق بەگشتی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە