ڕێبەرانی ووڵاتانی ئەورووپایی بە دووڕوویی تاوانبار کران

ڕێبەرانی ووڵاتانی ئەورووپایی بە دووڕوویی تاوانبار کران

پەیامی کورد  ...  ڕێبەرانی ووڵاتانی ئەورووپایی بە دووڕوویی تاوانبار کران .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی " ووڵت ئێم سۆنتاگ " ، ژان کلۆد یۆنکێر بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەورووپایی لەوباوەڕەیە کە ڕابەرانی ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا لە بابەتی زیاد کردنی پاراستن و پارێزگاری کردنی سنوورەکان و بەهێزکردنی سنوورەکانی دەرەوەی ئەورووپا ، کارێکی ڕیاکارانەیان لە خۆیان نیشانداوە .

یۆنکێر جەختی کردەوە کە بەرپرسانی وولاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا زیاتر لە دوو ساڵ داواکاری باشتر بوونی دۆخی ئەمنییەتی سنوورە دەرەکییەکان بوون . بە ووتەی ئەو ، بەڵام لە ناکاو ئێستا هەموویان تووشی دڵەڕاوکێ و شک و گومان بوونە . " یا ئەوەی کە دەستتێوەردان لە حاکمیەتی نەتەوەیی ڕادەگەێندرێت و یا خود هەموو شتێک زیاتر لە ڕادەی پێویست بەرەو پێش دەروات و ژمارەکان زیاتر لە ڕێژەی خۆی گەورەترن . دەتوانین ئەمە وەکوو ڕیاکارییەکی ئاشکرا ناو لێ بنێین ".

یۆنکێر لەو باوەڕەدایە کە دەبێ زۆر خێرا کاری تێدا بکرێت تاکوو بتوانین سنوورەکانی یەکیتی ئەورووپا بخەینە بن کۆنترۆڵ .

کۆمیسیۆنی ئەورووپای لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦ لە گرینگی هاوکارییەکان لە بواری بەرگری و بەدی هێنانی ئەمنییەتی و بەهێزکردنی سنوورەکانی یەکیتی ئەورووپا قسەی کرد . ئەم پێشکەوتنە لە دوای ڕاگەێندراوەکەی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئاژانسی " فرۆنتێکس " کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا دامەزراوە و ووڵامدەری هاوئاهەنگ کردنی چالاکییەکانی سرویسسگەلی سنوورەوانی نەتەوەیی و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سنوورەکانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپایە  .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە