واشینتۆن : خواستی ئەوەمان نییە بنكەی هەمیشەیی سەربازیمان لە عێراقدا هەبێت.

واشینتۆن : خواستی ئەوەمان نییە بنكەی هەمیشەیی سەربازیمان لە عێراقدا هەبێت.

پەیامی کورد     ...    واشینتۆن : خواستی ئەوەمان نییە بنكەی هەمیشەیی سەربازیمان لە عێراقدا هەبێت.

ئەمریكا و عیراق لە یەكەم رۆژی بەڕێوەچوونی دیالۆگی ستراتیژی نێوانیان جەختیان لە هاوبەشی نێوان هەر دوولا لە رووی سیاسی، ئەمنی، ئابووری و رۆشنبیری كردەوە و واشینتۆن وێڕای ئاماژەدان بە كەمكردنەوەی هێزەكانی لە چەند مانگی داهاتوودا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە خواستی نییە بنكەی هەمیشەیی سەربازی لە عێراقدا هەبێت.
هەردوو حكوومەتی ئەمریكا و عێراق بەیاننامەیەكی هاوبەشیان لەسەر بەڕێوەچوونی یەكەم رۆژی دیالۆگی ستراتیژی نێوانیان بڵاوكردەوە كە رۆژی پێنحشەممە ١١ی جوونی ٢٠٢٠ بە ڤیدیۆ كۆنفرانس بەڕێوەچوو، تیایدا جەخت لەسەر هاوبەشی نێوان هەردوولا لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و رۆشنبیرییەوە كراوە.
بەپێی بەیاننامەكە؛ پشت بەستن بە رێككەوتنی ستراتیژی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ پەیوەندی راستگۆیانە و هەماهەنگی نێوان واشینتۆن و بەغدا، گفتوگۆكانی دیالۆگی ستراتیژی دەستیانپێكردوە، لەلایەن عێراقییەوە عەبدۆلكەریم هاشم بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی دەرەوە و لەلایەن ئەمریكاوە دەیڤد هێڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری پەیوەندی سیاسییەوە سەرۆكایەتی دانیشتنەكان كراون، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەكانی، ئەمنی، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئابووری، ووزە، سیاسی و پەیوەندی رۆشنبیری.
لەسەر پرسی ئاسایش، هەردوو ووڵات هەماهەنگی دەكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، هاوشانی ئەوەش ئەمریكا لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی هێزەكانی لە عێراق كەمدەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە كە ئارەزووی نییە بنكەی سەربازیی هەمیشەیی لەو ووڵاتە دابمەزرێنێت، لەبەرامبەردا عێراقیش پابەندە بە پاراستنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە