پەیامی کورد … وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کار دەکەین بۆ چارەسەر کردنی دۆسیەی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانان و كۆنگرێسدا كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئێران و لە ئێستادا لە قۆناغی ڕاوێژدان و هیچ هەنگاوێك بە ئاڕاستەی تاراندا نەنراوە.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لەزاری مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، ڕاوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان و كۆنگرێس دەكرێت سەبارەت بە ڕێككەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران، چونكە ئەو دۆسیەیە بەلای ئیدارەی ئەمریكاوە زۆر گرنگە.
ڕونیشیكردوەتەوە، پێویستیان بە هەوڵ و هاریكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، شتێكی سروشتییە دواتر باس لە دۆسیەی موشەكەكان و بەكرێگیراوەكانی ئێران بكرێت، نێردەی ئەمریكا تایبەت بە ئێران كار لەسەر پێكهێنانی تیمێكی شارەزایان دەكات، تائێستاش لە قۆناغی گفتوگۆدان و هیچ هەنگاوێك بەرامبەر تاران نەنراوە.
ناوبراو جەختیشی كردۆتەوە، لە كۆبونەوەی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوە و هاوتا ئەوروپیەكانی باسی دۆسیەكانی ئێران و چین و كەشوهەوا كراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە