پەیامی کورد... لایەنگرانی سەدر تا وەک و فەرمانێکی دیکە پەرلەمان بە جێ ناهێڵن
لە عێراق لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە تا وەک و ئێستا سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیر دیاری نەکراون.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کورتی ڕەوتی سەدر 'چالاکی دانیشتنی پەرلەمان تا وەک و فەرمانێکی دیکە بەردەوام دەبێت."
ڕەوتی سەدر بۆ ئەوەی فشارێکی گەورە دروست بکات، دەستی بە کەمپەین کرد. سەدر هەموو کاندیدەکانی ڕکابەرەکانی ڕەت کردەوە.
لە عێراق کە دۆخێکی چەقبەستووی سیاسی هەیە، چالاکوانان بە پۆستەری سەدر و نیشانە ئایینەکانیان ڕۆژی شەمە بە دروشمی ' نیشانەی سەرکەوتن' هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمان.
ڕۆژی چوارشەممە بۆ ماوەیەکی کەم دەستیان بەسەر پەرلەماندا گرت.
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانیش وتی، " تا وەک و فەرمانێکی دیکە، هەموو دانیشتنەکانی پەرلەمان ڕاگیراون." و داوای لە چالاکوانان کرد کە 'ماڵ و موڵکی دەوڵەت بپارێزن'.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە