هەواڵنێری ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی عێراقی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕاپۆرتی داوە : که عێراق داوای لە ئێران و عەرەبستانی سەعوودی کردووە تا ڕۆژی شەممە لە دانیشتنی بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە شاری بەغدا بەشداری بکەن.
ئامانجی سەرەکی لەم دانیشتنەدا، کەمکردنەوەی کێشە و کێبەڕکێی نێوان دوو ووڵاتی ئێران و عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیانە و پاش ئەوەش گفتۆگۆ لەسەر شەڕی یەمەن و لوبنان و قەیرانی بێ ئاوی ناوچەکەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە