شاسوارعهبدلواحید له كۆبونه‌وه‌یه‌كی حیزبی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند،ترسنۆكترین سیاسی له كوردستان به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه.
شاسوارعهبدلواحید ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌م ساڵح دوو جار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوه تێوه‌گلاوه له گه‌نده‌ڵی گه‌وره،نازانم ئێسته چۆن ڕووی دێت باسی چاكسازی و دادپه‌روه‌ری ده‌كات.
سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ ڕونیشی كرده‌وه:به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی و بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له ناو یه‌كێتی داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد كه پێ نه‌درا بۆیه هاته ده‌ره‌وه له حیزبه‌كه‌ی نه‌وه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان لیستی دروستكردبێت.
ناوبراو ده‌ڵێت:به‌رهه‌م ساڵح پیاوێكه له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی تاقی كراوه‌ته‌وه شكستی هێناوه،بۆیه هه‌رگیز چاوه‌ڕێ كاری باشی لێناكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە