عاتف نەجیب پوورزای بەشار ئەسەد و ئەشکەنجەدەری منداڵان لە دەرعا دەست بەسەر کرا

عاتف نەجیب پوورزای بەشار ئەسەد و ئەشکەنجەدەری منداڵان لە دەرعا دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد    ...   عاتف نەجیب پوورزای بەشار ئەسەد و ئەشکەنجەدەری منداڵان لە دەرعا دەست بەسەر کرا

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی سووریا، ئەمڕۆ هەینی ١٢ی ڕێبەندان، "عاتف نەجیب"، پوورزای بەشار ئەسەد و بەرپرسی بەشی ئاسایشی سیاسی پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا، دەستگیر كرا.

ئەم بەرپرسە ئەمنییەی ڕێژێمی ڕووخێنراوی بەشار ئەسەد، جگە لە تاوانی زۆر، بەرپرسیارە لە ئەشکەنجەدان و کوشتنی منداڵان لە دەرعا.

هەروەها عاتف نەجیب لە ژێر سزاکانی یەکیتی ئەورووپا و ئەمریکادایە.


 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە