پەیامی کورد.... سلێمانی/ لەسەر دۆسیەی سووتاندنی هاوسەرەکەی، تۆمەتبارێک دەستگیر کرا
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: بنکەی پۆلیسی کوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە نەوتی کردبوو بە هاوسەرەکەیدا و سووتاندبووی دواتر هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بنکەی پۆلیسی کوردسات ئاگادارکرایەوە لە بوونی ڕووداوێکی سووتانی ژنێک، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای گواستنەوەی ژنەکە بۆ نەخۆشخانە، دەرکەوت کە ڕێژەی سووتانی جەستەی ژنەکە لە سەددا (٧٥) ە.
ئاماژەیان بەوەشکرد: دوای وەرگرتنی وتە لە ژنەکە، دەرکەوت کە هاوسەرەکەی بەناوی (هـ، ڕ، ح) لەدایکبووی ١٩٩٧ لەناو ماڵەکەی خۆیاندا نەوتی پێدا کردووە و سووتاندوویەتی و دواتر هەڵاتووە بەرەو سنوور بەمەبەستی دەربازبوون و خۆ حەشاردان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: توانرا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت، لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەکانی ٤٠٦, ٣١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە