پەیامی کورد ... سلێمانی/ نیو تەن شیرینی خراپ دەستی بەسەردا گیرا
بههۆی خراپ عهمباركردنییهوه لە کۆگایەکی عەمبارکردنی شیرینیدا، دەست بەسەر ٥٠٠ كیلۆ گرام شیرینی جۆراوجۆردا گیرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی كانوونی یهكهمی ٢٠٢٠، لەشکر حمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لەئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیقامیەت، بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و هەمو ئەو شوێنانەی خواردنیان تێدا دروست و عەمبار دەکرێت، لە کۆگایەکی شیرینی لەگەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی دەست بەسەر ٥٠٠ کیلۆگرام شیرینی جۆراو جۆری ماوە بەسەرچودا گیرا.
وتیشی: "هۆکاری خراپبونی شیرینیەکان دەگەڕێتەوە بۆ خراپ عەمبارکردن و نەشیاوی شوێنەکەیە کە هیچ مەرجێکی عەمباکردن لە شوێنەکەدا نیە".
سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان ئەو خواردەمەنیانەی ماوەی بەکارهێنانیان بەسەر دەچێت، بەها خۆراکییەکەیان لەدەست دەدەن و پێکهاتەکەیان دەگۆڕێت بۆ مادەی زیان بەخش و کاریگەری لەسەر تەندروستی بەکاربەرەکەی دروست دەکات.
ئاشكراشیكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەم شرینیەکە دەستی بەسەردا گیراو لە ڕێی لیژنەی تایبەتمەندەوە لەناودەبرێت و کۆگاکەی دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە