سنووری حاجی ئۆمەران دوو حەوتوو دادەخرێت

سنووری حاجی ئۆمەران دوو حەوتوو دادەخرێت

پەیامی کورد … سنووری حاجی ئۆمەران دوو حەوتوو دادەخرێت

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، حکومەتی ئێران ئاگاداری کردونەتەوە کە لەکاتژمێر٢ی  دوانیوەڕۆی یەکشەممەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕوی هاتوچۆی گەشتیاراندا دادەخرێت.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەنەوە کە لەلایەن ئێرانەوە بە ڕێگای پەیوەندییەکانەوە، ئاگاداریان کردونەتەوە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە سبەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (21/2/2021) کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخەن.

 

ئەوەش هاتووە، بە تەنها هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان لە ئێران.

 

ماوەی چەند رۆژێکە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لەعێراق بەڕێژەیەکی زیاتر تۆماردەکرێن و بەوهۆکارەش سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ لەپارێزگاکان، بەشێکی بەرچاوی دەروازە سنورییەکانیش بەڕوی گەشتیاریدا سنوردارکراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە