لە ساڵی 2015ەوە زیاتر لە 500 كۆچەری عێراقی بونەتە قوربانی

لە ساڵی 2015ەوە زیاتر لە 500 كۆچەری عێراقی بونەتە قوربانی

پەیامی کورد … لە ساڵی 2015ەوە زیاتر لە 500 كۆچەری عێراقی بونەتە قوربانی

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرای كرد، لە ساڵی 2015 تاوەكو ساڵی رابردوو زیاتر لە 649 هەزار كەس كۆچیان كردووە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 500 كەس بوونەتە قوربانی.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، لەساڵی 2015 تاوەكو 2021 ژمارەی ئەو كەسانەی لە عیراقەوە كۆچیان كردووە 649 هەزار و 273 كەس بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەو ژمارەیەش 296 كۆچەر گیانیان لەدەستداوە و 216ی تر بێسەروشوێنن، واتا كۆی گشتی قوربانیان 512 كۆچەر بوون.

هەر بەپێی ئامارەكە، زۆرترین كەس لە ساڵی 2015 كۆچیان كردووە كە زیاتر بوون لە 186 هەزار كەس و دواتر ساڵی 2016 كە نزیكەی 161 هەزار كەس كۆچیان كردووە، ئامارەكانیش لەو ژمارانە زیاترن و هێشتا ئاماری ساڵی 2021 كۆتایی نەهاتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە