پەیامی کورد ... سووتانی نزیکەی ٢٠٠٠ دۆنم پوش و پاوان لە سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردودا نزیکەی (٢٠٠٠) دۆنم پوش و پاوان سوتاوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست پەیامی کورد گەیشتووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"لە ماوەی (٧٢) کاتژمێری ڕابردودا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنوری بەڕێوەبەراتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە هەریەکە لە سنورەکانی ( ناحیەی سیتەك، گوندی قامیش سەر بە قەزای ماوەت، چیای زمناکۆ لە دەربەندیخان، سەرای سوبحان ئاغا لە سەیدسادق، ناحیەی ئەڵڵایی) چەندین ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە ڕویداوە کە بوەتەهۆی سوتانی نزیکەی (٢٠٠٠) دۆنم پوش و پاوان و دارستان و ڕەزوباخی هاوڵاتیان"
ئاگرەكان لە بۆردومانی فڕۆکە و بونی مین و تەقەمەنی و خەمساردی هاوڵاتیان لە بەجێهێشتنی پاشماوەی ئاگر كەوتونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە