پەیامی کورد ... ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سوریا و ئێرانی کرده ئامانج
شەوی سێشەممە ١٧ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هێزەكانی سوپای ئیسرائیلی بۆردومانی چەند پێگەیەكی سەربازی سوپای قودس و سوپای سوریایان كرد.
لەلایەن خۆیەوە (ئەفیخای ئادرعی) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی شەوی رابردوو بۆردومانی ژمارەیەك پێگەیان كردووە لە سوریا، كە پێكهاتبوون لە بارەگای سوپای قودسی ئێران و سوپای سوریا.
بەپێی لێدوانەكەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلی بێت، بۆردومانەكە وەك وەڵامدانەوەی چاندنی بۆمبی چێندراو بووە لە ناوچەی جۆلانی سنووری نێوان سوریاو ئیسرائیل بووە.
دوای بۆردومانەكەش، ئاژانسی سانای سوری رایگەیاندووە، هێزی بەرگری وڵاتەكەی توانیویانە لەڕێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێرشەكان پوچەڵ بكەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە