ئیسرائیل و ئیمارات بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان، گرێبەستێکی بازرگانییان واژۆ کرد

ئیسرائیل و ئیمارات بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان، گرێبەستێکی بازرگانییان واژۆ کرد

پەیامی کورد... ئیسرائیل و ئیمارات بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان، گرێبەستێکی بازرگانییان واژۆ کرد

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گرێبەستێکی بازرگانیی ئازادیان واژۆ کرد. ئەوە یەکەمین ڕێککەوتنە لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتێکی "عەرەبی"دا.

ئامانج لەو ڕێککەوتنە، گەیاندنی پەیوەندیی بازرگانیی دوو لایەنە بۆ زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار.

ئیمارات پێشبینیی ئەوەی کردووە کە ڕێککەوتنی بازرگانیی دوو لایەن لە ٥ ساڵدا بۆ زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار بەرز دەکەنەوە.

ئەو ڕێککەوتنە لەسەر زۆرێک کاڵا وەکوو مادە خۆراکییەکان، دەرمان، ئەڵماس، زێڕ و زیو، کوود و زۆربەی مادە کیمیایییەکان واژۆ کراوە و بڕیار لەسەر هەرزانکردنی نرخی ئەو کاڵایانە لەلایەن هەر دوو وڵاتەوە دراوە.

داتا و زانیارییەکانی "ئیسرائیل"ش ئەوەی نیشان داوە کە پەیوەندیی بازرگانیی ئیمارات و ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢١ی زاییندا گەیشتووەتە ١.٢ ملیار دۆلار.

چەند ساڵێکە کە ئیمارات و ئیسرائیل بە نێونجیگەریی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا واتە دەوڵەتی "دانێڵد ترامپ" پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردووەتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە