پەیامی کورد ... کۆسرەت ڕەسوڵ پێشوازی لە سەركونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی دەکات .
بە پێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 28/7/2019 لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی.
لە دیدارەكەدا جێگری سكرتێری گشتی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە شوشتەری سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كردو هیوای خواست ڕۆڵی ئەرێنی هەبێ لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، دۆخی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە كراو هەردوولا هاوڕابوون كە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پرسەكان هەبێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە