ئیستۆنیا هێزێكی سەربازی ڕەوانەی هەولێر دەكات

ئیستۆنیا هێزێكی سەربازی ڕەوانەی هەولێر دەكات

پەیامی کورد... ئیستۆنیا هێزێكی سەربازی ڕەوانەی هەولێر دەكات


فەرماندەیەكی سەربازیی وڵاتی ئیستۆنیا ئاشكرای دەكات یەكەیەك لە هێزی بەتالیۆن و هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئیستۆنیا لە هەولێر جێگیر دەكەن.

مارتین هێرێم فەرماندەی ‌هێزەكانی بەرگریی ئیستۆنیا ئاماژەی بەوەداوە: وەك بەشێك لە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، یەكەیەك لە هێزی بەتالیۆنی و هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئیستۆنیا، لە هەولێر جێگیر دەكەن كە ژمارەی سەربازەكانی 110 سەربازە و پرۆسەكەش شەش مانگی پێویستە.

ئەوەشی خستەڕوو: داعش و تیرۆر هەڕەشەی رژدن بۆ تەواوی ئەوروپا و دنیا، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش كاری لە پێشینەی ئیستۆنیا و هەموو هاوبەشەكانیەتی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بۆیە وەك ئەركێك ئەو كارە دەكەن.

ڕوونیشی كردەوە: ئیستۆنیا هەمیشە پابەند بووە بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و رۆڵێكی گرنگی گێڕاوە لەو پرسەدا، پابەندیشین بە چارەسەركردنی هەر كێشەیەك رووبەڕووی ئەوروپا و هاوپەیمانەكانمان بێتەوە.

ووتیشی: دانانی ئەو هێزە لە هەولێر دوای راوێژ و پرسە بە هاوپەیمانەكانیەتی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە