ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك بەرزدەبێتەوە

ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك بەرزدەبێتەوە

پەیامی کورد … ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك بەرزدەبێتەوە

ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك لە دوای شەپۆلی بارانبارینی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 21 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 ، فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،عەمباری ئاوی بەنداوەكە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا بەڕێژەی 3.942.659 مەتر سێجا زیادی كردووە، وێڕای عەمباری ئێستای كە دەگاتە زیاتر لە سێ‌ ملیار مەتر سێجا، ئەمەش وایكردووە سێ‌ سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەرزببێتەوە”.

هه‌روه‌ها پێشبینی كردووە، عەمباری ئاوی بەنداوەكە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەهۆی باران و بەفرەوە لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك، زیاد بكات.

لە وەرزەی ڕابردوودا بەهۆی وشكەساڵییەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك به‌نداوه‌كانی تری هه‌رێم بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە