وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشکرایدەکات، کە له‌مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، بڕی (١٠٨) ملیۆن و (١٩٠) هه‌زارو (٦٨) به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان کراوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، به‌پێی دوایین ئامار كه كۆمپانیای سۆمۆ ئامادەی کردووە، له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، عێراق بڕی 108 ملیۆن و 190 هه‌زار و 68 به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان كردووه، بەڵام ئەو ئاماره هه‌نارده‌ی نه‌وتی پارێزگای كه‌ركوك ناگرێته‌وه.
لەراگەیەندراوەكەدا باس لەوەشکراوە، کە داهاتی ئەو نەوتەی مانگی کانوونی دووەم فرۆشراوە، نزیكه‌ی حەوت ملیار دۆلار بووه.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به (٦٢،٥٩) دۆلار فرۆشراوه‌و كۆی گشتی داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتیش له‌مانگی رابردوودا شەش ملیار و (٧٧٢) ملیۆن و (٢٢٩) دۆلار بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە