پەیامی کورد... هێڵی هەژاری لە ئێران گەیشتووە بە ٢٨ لەسەد
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "دیدەبان"ی سەر بە ڕژێمی ئێران، هێڵی هەژاریی خەڵکی ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی، ١٨ لەسەد بووە و هەتا ساڵی ٢٠٢١ گەیشتووە بە ٢٨ لەسەد.
ئەو ژمارەیە لە حاڵێکدایە کە ١٠ ساڵ پێش، ١٨ لەسەدی ئێرانییەکان لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیاون و لە ئێستادا گەیشتووە بە ٢٨ لەسەد، بە شێوەیەک کە لە هەر ٤ کەس کەسێک لە هەژاریدا دژیت.
هەڵسەنگاندنەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئابووریی ڕژێمی ئێران دەرخەری ئەوەیە کە گەشەی سەرمایە لە ئەمساڵدا بۆ سێیەمین ساڵی بەردەوام نەرێنی بووە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە نێوەنجی درێژماوەی "گەشەی بەرهەمهێنان" نزیک بە سفر بووە، هەروەها گەشەی ئابووریی ڕژێم لەژێر کاریگەریی گەشەی سەرمایەگوزاریدایە.
لەو پەیوەندییەدا باڵی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی ڕژێم لە شیکاریی ئەو ڕاپۆرتەدا باسی لەوە کردووە: "بەردەوامبوونی ئەو ڕەوتە بووەتە هۆی ئەوەیکە بۆ پشتیوانی لە گەشەی ئابووریی بەهێز و دەستکەوتی خۆشبژێوی، نیگەرانیمان بۆ دروست ببێت".
بە لەبەرچاوگرتنی سیاسەتەکانی بودجە، پارە، بازرگانی و دراوی تەرجیحی و لە پەناشدا پێکهاتەیەک بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری، پێکهێنانی دۆخێکی باش بۆ سەرمایەگوزاری و دابەزینی ڕێژەی بێ متمانەیی بە ڕژێمی ئێران، ئەو ڕاپۆرتە بۆ ئاڵوگۆڕ بەسەر دۆخی هەنووکەیی سەرمایەگوزاری لە ئێران پێشنیازی کردووە کە پێش بە دابەزینی سەرمایەگوزاری بگیرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە